ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٩ی گوڵان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر”ی سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی شاری سنه به ناوه‌كانی “كاوه مه‌نبه‌ری” و “شێركۆ مه‌نبه‌ری”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرتوكان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌یان دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردن گواستووه بۆ شوێنێكی نادیار و سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كانیان، له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانییارییهك له‌به‌ر ده‌ستا نییه.