كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری شاڕۆچكه‌ی “سه‌ده”ی سه‌ر به پارێزگای فارس، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی سێ مانگ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری شاڕۆچگه‌ی “سه‌ده” به شێوه‌ی قه‌راردادی و په‌یمانی له‌م ناوه‌نده كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ست و جێژنانه و پاداشیان پێ نه‌دراوه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شاره‌داری به بیانووی نه‌بوونی نه‌قدینه‌گی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ناكات.