کۆمەڵێک لە شۆفیرەکانی بەشی “خسوسی” ئوتووبوس ڕانی” شارەداری ورمێ، ڕۆژی سێشەممە 7ی مانگی گوڵان، لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوە.
شۆفیرەکانی ئەو بەشە لە “ئوتووبوس ڕانی” ورمێ لە ناڕەزایەتی بە وەدواکەوتنی حەقدەستەکانیان، بۆ دوو حەفتە دەچێ، ئوتووبوسەکانیان لە دایرەی هاتووچۆی گشتی شاری ورمێ هێناوەتە دەرێ و ڕۆژی سێشەممە 7ی مانگی گۆڵان لە بەرامبەر ئوستانداری ڕژیم لە ورمی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.