کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی لانیكه‌م سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی ته‌نگیسه‌ری شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی لانیكه‌م سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی ته‌نگیسه‌ری

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم نیوه‌شه‌وی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی گوڵان، هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵكی ئاوایی ته‌نگیسه‌ر و چه‌ندر هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “ئه‌میر ڕه‌زایی”، “ئاره‌ش ئه‌حمه‌دیان” و “ئارام مورادیان” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ چه‌ندین ئۆتۆمبێلی پڕ له‌ هێز و له‌ كاتی نیوه‌شه‌و هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته‌ سه‌ر ئاوایی و ترس و دله‌ڕاوكه‌یه‌كی زۆریان بۆ خه‌ڵك درۆست كردووه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ سێ لاوی خه‌ڵكی ئه‌م گوندیانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و گو‌استووه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنێكی نادیار.