ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گوڵان، ڕێژه‌ی قۆربانیانی كۆرۆنا له هند ، سنووره‌كانی ٢٠٠ هه‌زار كه‌سی له ڕۆژێگدا تێپه‌ر كرد. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا هندووستان ڕێكۆردی ٣٠٠٠ مه‌ردنی له ماوه‌ی ڕۆژێكدا، بۆ یه‌كه‌مین جار له دونیا تۆمار كرد.
به پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی هند ته‌نها له ماوه‌ی ڕۆژانی سێشه‌ممه بۆ چوارشه‌ممه ٣٢٩٣ كه‌س به هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. جێی ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا پتر له ٣٦٠ هه‌زار تووشبوی نوێ تۆماركراوه و به‌م شێوه‌یه ڕێژه‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له هند سنووری ١٨ ملیۆن كه‌سی تێپه‌راند. به وته‌ی پسپۆڕانی به‌شی ده‌رمان، ئه‌م وایرۆسه نوێیه توانای بڵاوبوونه‌وه و كوشتنی زۆر له سه‌ره‌وه‌یه و هۆشداری ده‌ده‌نه ڕێكخراوه جیهانییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته.