کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

درێژەی کۆبوونەوەی کرێکارانی “ئابفاری” پارساباد

تداوم تجمع کارگران آبفار پارس‌آباد

بەیانی ڕۆژی سێشەممە 7ی مانگی گوڵان، کرێکارانی ئابفاری پارساباد، هەڵکەوتوو لە ئوستانی ئەردەبیل، بۆ سێیەمین ڕۆژی بەردەوام، لە بەرامبەر دەفتەری “ئیمام جومعەی” ئەمشارە کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازای کە خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیانن، زیاد لە 9 مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە. کڕێکارانی ئابفاری پارساباد بۆ گەیشتن بە داواکارییەکانیان، چەندین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێکهیناوە، بەڵام هیچ کام لە بەرپرسان وڵامدەرەوە نەبوو. کرێکاران دەڵێن: “بە دوای وڵام نەدانەوەی بەرپرسان، تا گەیشتن بە داواکارییەکانیان، هەموو ڕۆژێک کۆبوونەوە دەکەن”.