ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی گوڵان، 10 كرێكاری خه‌ڵكی شاره‌كانی ئیسفه‌هان، ته‌ورێز و ئێشته‌هارد به هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون كه به هۆیه‌وه كرێكارك گیانی له ده‌ست دا و ٩ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكار به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆر له ئیسفه‌هان، به‌سه‌ختی بریندار بوورن. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له كارگایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ڕوون له شاره‌كی سه‌نعه‌تی ڕازی له “شا‌ڕه‌زا”ی ئۆستانی ئیسفه‌هان، سێ كرێكار تووشی سووتانی به ئه‌سید بوون. له ڕووداوێكی دیكه له ته‌ورێز چوار كرێكار له‌كاتی كار له مێترۆ و وێستگه‌ی گازی شاری له ناوچه‌ی “ئیده‌لوو”ی ته‌ورێز، به‌سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه له شاره‌كی سه‌نعه‌تی “ئیشته‌هارد” كرێكارێك به هۆی ته‌زووی كاره‌با گیانی له ده‌ست دا.