وەزارەتی ناوخۆی عێراقی لە ڕاگەیاندنێک دا هەڵکشانی ژوماری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی “ئیبن خەتیب” لە بەغدای بڵاو کردەوەو و ڕایگەیاند تا ئێستا 82 کەس گیانیان لە دەست داوە.
ئاگرەکە نیوەشەوی یەکشەممە، 5ی مانگی گوڵان ڕووی داوە. بە وتەی کاربەدەستانی عێڕاقی هۆکاری ئاگرەکە، تەقینەوەی کەپسولی ئۆکسیژێن لە ئەنباری نەخۆشخانەکە بووە. شایانی باسە، نەخۆشخانەکە بەشێکی گرینگی تەرخان کرابوو بۆ گیرۆدەبوان بە پەتای کۆڕۆنا