ڕۆژی یه‌كشەممە 5ی گوڵان، هاوڵاتییەکی دیكه‌ی ئه‌ندامی ڕێكخراوی “ژیانه‌وه‌ی كوردستان” له شاری سنه به ناوی “فه‌ردین ڕه‌حیمی”، له لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شایانی باسە کە ڕۆژی شەممەیش، چوار هاووڵاتی دیكه‌ی ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه هه‌ر له شاری ســنە بە ناوەکانی “مێهدی سەیفی”، “عەتائوڵڵا ڕەزاڕهبابی”، “مەرزیە غوڵام وەیسی” و “سیروان عەبدوڵڵایی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم شاره دەستبەسەر كرابوون.