جۆ بایدن سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گوڵان، له سالیادی كۆمه‌ڵكوژكردنی ئه‌رمه‌نییه‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه، ئه‌م ڕووداوه‌ی به شێوه‌ی ڕه‌سمی وه‌كوو ژینۆساید ناساند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆشكی سپی به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، به شێوه‌ی ڕه‌سمی كۆمه‌ڵكۆژكردنی ئهرلمهنییهكانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه به ژینۆساید ناساند و پشت ڕاستی كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تی عۆسمانی له ٢٤ی ئاوریلی ١٩١٥ تاوانی كوشتنی به كۆمه‌ڵی ئه‌رمه‌نییه‌كانی ئه‌نجام داوه و له‌م ڕووداوه پتر له یه‌ك میلیۆن و نیو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێ تاوان كۆمه‌ڵكۆژ كران. جێی ئامژه‌یه كه ئه‌م بڕیاره‌ی كۆشكی سپی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له دونیادا به دوای خۆیدا هێناوه. و به‌رپرسانی ئیسلامی ده‌وڵه‌تی ئۆردۆغانی تووڕه كردووه و شڵه‌ژاوه.