ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گوڵان، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری شنۆ بە ناوی “ئیبراهیم حوسێنی” پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره دەسبەسەر کرا. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گوڵان، پێنج هاووڵاتی ئه‌ندامی ڕێكخراوی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی “ژیانه‌وه‌ی كۆردستان” و خه‌ڵكی شاری سنه، به ناوه‌كانی “مەرزیە غوڵاموەیسی” ،”سیروان عەبدوڵڵاهی”، “عه‌تا ڕزا ڕه‌بابی” و “مێهدی سه‌یفی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نیانه و سه‌ره‌ڕای پشكنینی ماڵ، كه‌ره‌سته شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. جێی ئاماژه‌یه كه “ئیبراهیم حوسێنی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆ پاش دەستبەسەرکردنی دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی “نورەدین و سەلاح حوسێنی” دەسبەسەر کراوە. شایانی باسه كه هه‌تا كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانییارییهك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌م هاووڵاتییانه له به‌رده‌ستا نییه.