کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

هێرشی سەرلەنوێی دەوڵەتی تورکییە بۆ سەر هەرێمی کوردستان

هێرشی سەرلەنوێی دەوڵەتی تورکییە بۆ سەر هەرێمی کوردستان 2

لە دریژەی هێرەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکییە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا، هێرشەکانی چڕ کردووەتەوەو شەڕی قورس لە نێوان گەریلاکانی پەکەلەو ئەرتەشی توورکیە لە ڕوویداوه‌.

بە پێی هەواڵەکان، بە دوای هێرشی سەر لە نوێی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر ئەو ناوچانە لە هەرێمی کوردستان، كە “پاراستانی مێدییان” پێ دەکوتری، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو شەڕی قورس و گران هاتووەتە ئاراوە. ئەرتەشی تورکییە لە هەوڵی داگیرکردنی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی گەرێلاکانی پەکەکە دایە، بەڵام لە گەڵ خۆڕاگری زۆری ئەوان ڕووبەڕوو بووەتەوە. شایانی باسە، بە پشت بەستن بە شاهیدانی خۆجێی، دەوڵەتی تورکیە لە ئاکامی تێکشکان و شکەستی بەردەوام، لە چەکی کیمیایی کەڵکی وەر گرتووە. بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستا شەرێکی قورس، لە ناوچەی “ئاڤاشین” لە ئارادایەوە و ئەرتەشی تورکییە، زەبری گرانی لێکەوتووە.