ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گوڵان، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه و ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی ئۆكسیژن له باشووری به‌غداد، لانیكه‌م ٢٧ كه‌س كوژران و ٤٦ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ئاگركه‌تنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی “ئیبن خه‌تیب” له باشووری به‌غداد ڕوویداوه كه به هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌پسوولی ئۆكسیژن ته‌قیوه‌ته‌وه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری گیانی و ماڵی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. به وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان كۆرۆنایی و ته‌مه‌نیان له‌سه‌ره‌وه بووه. سه‌ۆچاوه خۆجییه‌كان ژماره‌ی كوژراوان و برینداربووانی ئه‌م ڕووداوه زۆرتر له‌و شته باس ده‌كه‌ن كه هه‌واڵنێره‌كانی ده‌وڵه‌تی باسی ڵێوه ده‌كه‌ن.