کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

تاڵانی ٢٠٠ سەر مەڕوماڵات و ئەسپی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیم

2 3

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر مەزرا و مووچەی هاووڵاتییانی گوندی “ته‌رکەش”ـی شاری پیرانشار و دەستیان بە سەر ٢٠٠، مەڕوماڵات، ئەسپ و چوارپای خەڵکدا گرت.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ كاتی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم، هاووڵاتییان لە سەر مەزرا و مووچەکانیان بوون و هێزە سه‌ركووتگه‌ره‌كانی ڕژیم، بە بیانووی ڕەوانەکردنی ئەو مەڕوماڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان، دەستیان بەسەردا گرتووە.