فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌غدا، به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی گوڵان كرایه ئامانجی هێرشی ڕاكێتی و به وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق لانیكه‌م سێ ڕاكێت به‌شی نیزامیی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه‌یی له‌وانه شوێنی نیشته‌جێ بوونی هێزه نیزامییه‌كانی ئه‌مریكای پێكاوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م هێرشه‌دا چه‌ندین ڕاكێت به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هاویشتراوه و ڕاكێته‌كان له ناوچه‌ی فۆراتی به‌غداوه ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یان كردووه‌ته ئامانج. شایانی باسه، له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا دوو جار فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێریش له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كرایه ئامانجی هێرشی ڕاكێتی و له یه‌كێك له‌م هێرشانه‌دا لانیكه‌م دوو په‌یمانكاری هێزه ئه‌مریكاییه‌كان كوژران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی به هۆكار و ئه‌نجامده‌ری ئه‌م هێرشانه پێناسه كراون.