ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی خاكه‌ڵێوه، لە قامیشلوو شەڕ لەنێوان ئاسایشی خۆبه‌رێوەبەری خۆسەر و چەکدارانی بەرگریی نیشتمانیی سەر بە حکومەتی سووریا روویدا و هێزەکانی ئاسایشی خۆبه‌رێوەبەری خۆسەر لە شارەکە چوارگۆشەی ئەمنییان گەمارۆداوە. هه‌واڵه‌كان باس له كۆژرانی ١٣ ئه‌ندامی چه‌كدارانی سووری و گیان له ده‌ست دانی ئه‌ندامێكی ئاسایشی خۆبه‌ریوبه‌ری خۆسه‌ر ده‌كه‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشەکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکەی سەر بە حکومەتی سووریاوە کراوە و لە ئەنجامی شەڕەکەی نێوان هێزەکانی ئاسایشی خۆبه‌رێوەبەری خۆسەر و چەکدارانی بەرگریی نیشتمانیی سووریا، ١٣ ئه‌ندامی ئه‌م هێزه كوژراو و چه‌ندین كه‌سیان بریندار بوون و بەپێی زانیارییەکان کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایشی خۆبه‌رێوەبەری خۆسەر گیانی لەدەستداوە.