به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٣٠ی خاكه‌ڵێوه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵه به ناوی كاك “عه‌ڵی مه‌تین فه‌ر” ناسراو به “عه‌لی شه‌ره‌فكه‌ندی” خه‌ڵكی گوندی “شه‌ره‌فكه‌ند” له دۆڵی “ئاجیكه‌ند”ی سه‌ر به شاری بۆكان، له شاری ده‌ماوه‌ند به هۆی نه‌خۆشییه‌وه ماڵئاوای له ژیان كرد.
شایانی باسه كه كاك عه‌ل یه‌كێك له‌و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی ساڵی ١٣٦٠ بوو كه بۆ وه‌دی هێنانی مافه ڕه‌واكانی بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی كوردستان هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌كانی ژیانی تێكۆشا. ئه‌و هاورییه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شوێنی كار و ژیانی سه‌ری بۆ دوژمن دانه‌نه‌واند و سه‌ربه‌رزانه ژیا.