ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌ڵێوه، ئه‌ندامێكی گرووپی شاخه‌وانی “هه‌ڵۆ”ی سه‌قز به ناوی “فایق یوسفی” له زیندانی ئه‌م شاره ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٨ له‌گه‌ڵ هاورییه‌كی به ناوی “هادی محه‌ممه‌دزاده” له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه كرابوو و له خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌مان ساڵدا له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری سنه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” سزای شه‌ش مانگ زیندانی تهعزیڕی به‌سه‌ردا سه‌پا.