ڕۆژی شەممە 28ی خاکەلێوه، هاووڵاتیهكی خەڵکی کرماشان بە ناوی ” ماشەڵڵا سەبزی” لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان لە رێگای رێوڕەسمی سوێند خواردن (قهسامه)، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی راپۆرتەکان، پارێزەری ماڵباتی کوژراوەکە، دادوەرێکی خانەنشینی دادگە بووە و بە لەبەردەست نەبوونی بەڵگە و دیکۆمینتێک بۆ سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر ” ماشەڵڵا سەبزی” داوای رێوڕەسمی سوێند خواردنی کردووە و بە کۆکردنەوەی 50 کەس و سوێندخواردنیان، سزای سێدارەیان بەسەر ناوبراودا سەپاندووە.