ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌ڵێوه، جووتیارانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌ق ئاوه‌ی خۆیان بۆ چه‌نده‌مین جار، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی به‌رداشتی زیاد له حه‌دی ئاوی زایه‌نده‌روود به شێوه‌ی نایاسایی هه‌روه‌ها به‌ش كردنی نایه‌كسانی حه‌ق ئاوه‌ی جووتیاران، زه‌ویه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان تووشی كه‌م ئاوی بوونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڵام وه‌زاره‌تی وزه هیچ سه‌ره‌نجێكی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.