كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری و به‌شی فه‌زای سه‌ۆزی شاره‌داری سووسه‌نگرد،ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌ڵێوه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری سووسه‌نگرد به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری ده‌شتی ئازادگان، خوازیاری په‌رداختی ٨ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بوون و ڕایانگه‌یاند كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له به‌رێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.