كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری سرێش ئاوا، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی خاكه‌ڵێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٦٠ كرێكاری ئه‌م شاره‌داریه ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ست و بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌ڕێوبه‌رانی ده‌وڵه‌تی هیچ وڵامێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.