كرێكارانی شاره‌داری به‌نده‌ری لنگه‌ی سه‌ر به پارێزگای هۆرمۆزگان، رۆژی شه‌ممه ٢٨ی خاكه‌ڵێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی شه‌ش مانگ حقووق و مه‌زایای دواخراویان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه به هۆی په‌رداخت نه‌كردنی مه‌عه‌وه‌قاتیان له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه.