کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیانی لەدەست دانی منداڵێک له‌ شاری  سنە بەهۆی هەڵەی پزیشکی

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌ڵێوه‌، منداڵێکی خه‌ڵكی شاری سنه‌ بە ناوی “شێنیان ڕەحیمی”، بەهۆی هەڵەی پزیشکی(لێدانی سێرۆمی قەند ) چووه‌ کۆما و گیانی لەدەست داوە.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ڵانه‌‌ له‌ كاتێكدا ڕووده‌دات كه‌ به‌ هۆی پاندمی كۆرۆنا و كه‌م بوونی كادری ده‌رمان و ماندووبوونیان، ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره‌ هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه‌ و هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ په‌ره‌ستاران بۆ چه‌نده‌مین جار ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی حقووق،ساعه‌تی كاری درێژماوه‌ و باروودۆخی خراپی پیشه‌ییان ده‌ربڕی به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-