رۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌ڵێوه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی داگیركردنی زه‌وی و زاری خه‌ڵكی گۆندی “دێ كهبوود”ی كرماشان هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی نارازی كه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر ئه‌م داگیركاریه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م گونده نزیكه‌ی ١٠٠٠كهس دانیشتووی هه‌یه كه پیشه‌یان كشت وكاڵه و ماوه‌یه‌كه سپای پاسداران هه‌وڵ ده‌ده‌ن زهویهكانییان داگیر كه‌ن به مه‌به‌ست تاڵان كردنی “مه‌نگه‌نێز”ی كانزای ئه‌م ناوچه‌یه.