ڕۆژی چوارشەممە 25ی مانگی خاکەلێوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له دوو هێرشی جیاواز بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر و بنكه‌ی نیزامی توركییه له به‌عشیقه، سه‌ربازێكی توركییه كوژرا و منداڵێكی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بڕیندار بوو.
بە پێی ئەو ڕاگەیاندنە، هێرشەکە بە پەهباد کراوەته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌وڵێر و خەساری گیانی بە دواوە نەبووە. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توركییه هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی له به‌عشیقه و كۆژرانی سه‌ربازێكی پشت ڕاست كردووه. به وته‌ی فەرمانداری هەولێر، لێکۆڵینەوە لە بابەت ئه‌م هێرشە دەستی پێکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنیک بەرپرسایەتی هێرشەکەی وەئەستۆ نەگرتووە.