رۆژی چهارشهممه ٢٥ی خاكه‌ڵێوه، خانه‌نشینكراوان له شاره جیاجیاكانی ئێران له‌وانه: خۆڕه‌م ئاوا، كه‌ره‌ج، تاران، مه‌شهه‌د، كرماشان، بجنوورد، ئه‌راك، ته‌ورێز، ئیلام، كرمان و قه‌زوین له ناڕه‌زایه‌تی به هۆی پێڕانهگهویشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له تاران له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه و خوازیاری نه‌مانی هه‌ڵاواردن و زیاد كردنی حقووقه‌كانیان بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها خوازیاری گۆڕانی شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان له شه‌ورای باڵای كار بوون.