رۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی خاكه‌ڵێوه، دوو كرێكار له یه‌كێك له كارخانه داخراوه‌كانی شاره‌كی سه‌نعه‌تی بۆكان، له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنان تووشی ته‌زووی كاره‌با بوون و گیانیان له ده‌ست دا. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری دیكه له كانزای كرۆمیتی ده‌ڕڕه‌شووری فاریاب به هۆی به‌ربوونه‌وه به سه‌ختی بریندار بوون و یه‌ك له‌و كرێكارانه گیانی له ده‌ست ده‌دات.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو كرێكاره خه‌ڵكی ته‌ورێز بوون و یه‌كێك له كرێكاره‌كان له نێو حه‌وزێك تووشی ته‌زووی كاره‌با ده‌بێ و كرێكاره‌كه‌ی دیكه بۆ ڕزگار كردنی ده‌روات كه هه‌ر دووكیان گیاینان له ده‌ست ده‌ده‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه كانزای كرۆمیتی فاریاب له ناوچه‌ر ساریگۆڵی خۆراسانی باكوور به شێوه‌ی نایاسایی كارده‌كات و هیچ جۆره كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئیمه‌نی له‌م كارخانه‌یه نییه.