کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

هەڵمەتی چالاکانی ژینگەپارێزی لە خاوێنکردنەوەی زبڵ و پاشماوە بە جێماوەکان لە شنۆ

هەڵمەتی چالاکانی ژینگەپارێزی لە خاوێنکردنەوەی زبڵ و پاشماوە بە جێماوەکان

 لایەنگرانی ژینگەپارێزی لە شاری شنۆ، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی خاكه‌ڵێوه‌، لە هەڵمەتێکێدا دەستیان كرد بە کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوە فڕێ دراوەکان لەلایەن گەشتیارانەوە لە داوێنی سروشتی “کوچە باغـ”ـی ئەو شارە.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژمارەیەک لە ژینگەدۆستانی شاری شنۆ لە گوندی”پرداوێ” ، بە شێوەی خۆبه‌خشانه‌ دەستیان کردووە بە خاوێنکردنەوەی پاشماوە فڕدراوەکان و سروشتی ئەو گوندەیان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.