ڕۆژی شەممە 21ی مانگی خاکەلێوە، بە هۆی دزەکردنی ئاو بۆ ناو مەعدنێک لە “سینكیانگ”ی چین، 21 کرێکار لە قووڵای هەزارو دووسەد میتر دا گیریان خواردووە.
چەندین گرووپی نەجات، بۆ خاڵی کردنی ئاوی ناو مەعدەنەکە بە کەرەستەی پێشکەوتوو خەریکن، بەڵام هێشتا نەتوانراوە کرێکارەکان ڕزگار پکەن. بەشی ئۆرژانسی ئوستانی “سینكیانگ”ی ڕایگەیاندووە، “کار لە ژێر زەوی ئاستەنگی لە ڕادەبەدری لە گەڵەو لە ئێستا دا دەرکێشانی ئاوە دزەکردوو، گەورەترین کێشەیە بۆ دەرباز کردنی کرێکارە گیرخواردووەکان.