کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی کارخانەی پارس مێتاڵ

تجمع کارگران کارخانه پارس متال

کرێکارانی کارخانەی پارس مێتاڵ ڕۆژی شەممە 21ی مانگی خاکەلێوە، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن به‌ داواکاریەکانیان کۆبوونەوە.

جێی ئاماژه‌یه‌ ‌شیرکەتی پارس مێتاڵ کە جۆرەکانی لوولەی چۆدەنی بەرهەم دێنێ، لە ساڵی 91وە بۆ قەرەبوو کردنەوەی حەقدەستە دواکوتووەکانی کرێکاران لە گەڵ بانکی “مهر اقتصاد” دانوستانی کردووە. بەشێکی زۆر لە کرێکاران تا ئێستاش چاوەڕوانی گەیشتن بە داواکارییەکانیانن، بەڵام خواستەکانیان بێ وڵام ماوەتەوە.