رۆژی شه‌ممه ٢١ی خاكه‌ڵێوه، شه‌ش كرێكار له شاره‌كانی ئیسلامشار و زه‌ره‌ند و تاران به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی رووداوی كار بوون و به هۆیه‌وه چوار كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له دیوی پاراستنی بینایه‌كی نیوه‌كاره له ئیسلامشار، گیانی له ده‌ست داوه و هه‌ر له‌م شاره دوو كرێكاری دیكه له كاتی رووخاندنی بینایه‌كی كۆن ده‌كه‌ونه ژێر ئاوار و به سه‌ختی بریندار ده‌به‌ن و له رووداوێكی دیكه‌دا له جاده‌ی زه‌ره‌ند- حه‌تكه‌نده‌ر، سێ كرێكاری ئه‌فغان به هۆی ڕووداوی هاتووچوو گیانیان له ده‌ست داوه.