هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی قرقیزستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌دوای كوژرانی ژنێك له‌م وڵاته ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و توندوتیژی دژبه ژنانیان مه‌حكووم كرد.
خۆپیشانده‌ران له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ناوخۆی قرقیزستان له “بیشكێك” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، له ئاست قوربانی بوونی ژنان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی دژبه ژنان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون.