رۆژی پێنج شهممه ١٩ی خاكهڵێوه، ئێران کەشتیی نەوتهەڵگرەكهی کۆریای باشووری ئازادکرد کە لەمانگی بهفرانباری ساڵی ٩٩ی ههتاوی دا له لایهن هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران لە ئاوی کەنداو دەستیان بەسەردا گرتبوو.
به پێی ڕاپۆرتهكان، کشتیی نەوتهەڵگری “هانکووک چێمی” کۆریای باشوور و تیمە 20 ئەندامییەکەی ماوەی سێ مانگ بوو لەلایەن ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون. ئازادکردنی کەشتییەکە لەدوای بەڕێوەچوونی خولی یەکەمی کۆبوونەوەکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دێن کە لە دوو رۆژی رابردوودا لە ڤییەن، پایتەختی ئۆتریش بەڕێوەچوو.