کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

تۆماركردنی به‌رزترین نرخی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمیری ڕابردوو له‌ ئێران

تۆماركردنی به‌رزترین نرخی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمیری

رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی خاكه‌ڵێوه‌، وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٧ هه‌زار و ٤٣٠ هاووڵاتی تووشی ‌ كۆرۆنا بوون كه‌ ١٧٤ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌م جۆره‌ ئاماری قۆربانیانی كۆرۆنا له‌ ئێران ده‌گاته‌ ٦٣ هه‌زار و ٥٠٦ كه‌س.

به‌ وته‌ی وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم ئه‌مه‌ مه‌ترسیدارترین پیكی كۆرۆنایه‌ و یه‌كسه‌د شار له‌وانه‌ شاری تاران له‌ هێڵی سووری رێزبه‌ندی مه‌ترسیدارترین شاره‌كانی ئێرانن، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت هێچ هه‌نگاوێكی جیدی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و دابین كردنی واكسێن و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان هه‌ڵنه‌گرتووه‌.