به پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ههشتا له سهدی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئیسلامی بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ۳ کۆڵبەر کوژراون و ۱۲ کۆڵبەریش بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیە کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ژیر ئەشکەنجەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا گیانی لە دەست داوە و زوۆترین ژمارەی کوژراو و بریندار لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان هەر کامەیان بە ٦ حاڵەت تۆمار کراوە و سەرجەم کوژراوەکانیش خەڵکی پارێزگای ورمێ بوون.
