به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دوو شه‌ممه ١٢ی خاكه‌ڵێوه دڵه گه‌وره‌كه‌ی كه‌سایه‌تی خوشه‌ویست ناوچه که ، و باوكی دوو هاوڕێی گیانبه‌خت كردووی كۆمه‌ڵه به ناوه‌كانی “حیكمه‌ت” و “سه‌روه‌ت” ، كاك “محه‌ممه‌د سه‌عید ئێناخی” ناسراو به “حه‌مه سه‌عید” له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له‌ژیان كرد.
كاك حه‌مه سه‌عید هه‌ر له ته‌مه‌نی لاویه‌تییه‌وه تێكه‌ڵ به كاروانی خه‌باتكارانی دژی سته‌م له باشووری كوردستان بوو و چه ندین ساڵ چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له‌شان کرد. پاش شکستی شۆرشی ساڵی ١٩٧٥ باشوری کوردستان، رووی لە کوردستانی ئێران کرد و لەوێ نیشتەجێ بوو . پاش ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران و زاڵبووونی کۆماری ئیسلامی بە سەر کوردستان ، دەست بەسەر و زیندانی کرا. پاشان له گه ڵ بنه ماڵه که ی گه رایه وه عێراق و له هه ڵه‌بجه نیشته‌جێ بوو. دوو جگه‌ر گۆشه‌ی كاك حه‌مه سه‌عید، هاورێیان” حیکمت و سه روه ت” له ساڵه کانی 1361 و 1364 له ناو ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه رگه ی كۆمه‌ڵه له پێناوی ئازادی و سۆسیالیزم دا گیانیان به‌خت كرد . ئه و باوکه جرگ سووتاوه هیچ كات سه‌ری بۆ قاتلانی روڵه‌كانی دانه‌نواند و هه میشە دژ بە کۆماری ئیسلامی مایەوە. كاك حه‌مه سه‌عید رێز و خوشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تی له نێو دڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌م دیو و ئه‌و دیوی سنوور هه‌بوو . ته رمی ئه م که سایه تییه دڵسۆز و تێکۆشه ره له شاری هه ڵه بجه و به به شداری بنه ماڵه و جه ماوه رێکی زۆر به خاک سپێرده را .
