رۆژی سێشه‌ممه ١٠ی خاكه‌ڵێوه، گرۆپه ئیسلامییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر په‌ره‌ستاره‌كانی هه‌ڵمه‌تی كۆتانی واكسنی فه‌له‌جی منداڵان له ولایه‌تی نه‌نگه‌رهاری ئه‌فغانستان و سێ ژنی مه‌ده‌دكاری ده‌رمانییان كرده ئامانج و كوشتیانن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان بڕیار وابووه كه به به‌ڕێوه‌بردنی واكسینی فه‌له‌جی منداڵان ١٠ ملیۆن منداڵی ته‌مه‌ن ژێر پێنج ساڵ له شاری جه‌لال ئاباد واكسینه بكرێن. كارمه‌ندانی ته‌ندرۆستی ئه‌م ناوه‌نده له لایه‌ن گرووپه ئیسلامییه‌كانه‌وه كرانه ئامانج و به هۆیه‌وه سێ په‌ره‌ستار گیانیان له‌ده‌ست دا.