به پێی ڕاپۆرتهكان، کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ڕابردوو، هاووڵاتییهكی دەستبەسەر کراو بە ناوی “سنوور تامارا” خەڵکی سەڵماس بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو پاییزی ڕابردوو دوای تێکهەڵچوونێکی چەکداری نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) لە سنوورەکانی ئورمیە بەدیل گیراوە.
جێی ئاماژهیه کە ناوبراو لە ماوەی شەش مانگی رابردوو لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپا لە ژێر ئەشکەنجەی دەروونیدا بووە. شایانی باسە كه ناوبراویان لە دەستڕاگەیشتن بە راوێژکاری یاسایی و پارێزەر ههروهها مافی پێوەندی لە گەڵ بنەماڵە و پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەش كردووه.
