به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سنه، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه ١٠ی خاكه‌ڵێوه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه له‌وانه، گرووپی ژینگه پارێزی و ژماره‌یه‌ك له چالاكانی گرووپی شاخه‌وانی “چلچه‌مه”، بۆ رێز لێنان و پێ‌زانین به ئه‌رك و زه‌حمه‌تی كادری ده‌رمانی، پزیشكان و په‌ره‌ستاره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه، به دانی شاخه گوڵێك، ڕێز و پێزانینی خۆیان له ئاست ئه‌رك و زه‌حمه‌ته‌كانیان ده‌ربڕی.
شایانی باسه كه ئه‌م ڕێوره‌سمه له ناو حه‌وشی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحید به‌ڕێوه‌چوو و میوانان و به‌شداربووان له لایه‌ن كادری ده‌رمانه‌وه به گه‌رمی پێشوازییان لێكرا. به‌شداربووان كۆبوونه‌وه و ڕێوره‌سمه‌كه به یه‌ك خولهك بێده‌نگی بۆ یادی گیانبه‌خت كردوووانی ڕێگای بێهداشت و سه‌لامه‌ت ده‌ستی پێكرد و له دڕێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه یه‌كێك له به‌شداربووان باسێكی له ستایشی فیداكاری و زه‌حمه‌ته‌كانی كادری ده‌رمانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه پێشكه‌ش كرد و ڕێوره‌سمه‌كه به چاندنی چه‌ندین نه‌مامی دار بۆ یادی گیانبه‌خت كردووانی كادری ده‌رمان، كۆتایی پێهات.
