له ماوه‌ی رۆژانی ڕابردوودا رۆژی هه‌ینی ٥ی خاكه‌ڵێوه لەسەر سنورى ئێران و تورکیا (10) کۆڵبەرى خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات، لەلایەن سوپاى تورکیاوە دەستبه‌سه‌ر دەکرێن و تائێستا چارەنوسیان دیارنیە.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسى میزۆپۆتامیا ، لەسەر سنورى نێوان ئێران و تورکییه کە دەکەوێتە نێوان گوندى “کۆرانى” سەر بە پارێزگاى ورمێ و گوندى “خاشکان” سەر بە قەزاى “ئەلباکى” پارێزگاى وان، (10) کۆڵبەرى خه‌ڵكی رۆژهەڵاتى کوردستان دواجار لەلایەن هێزەکانى سنورى سوپاى تورکیاوە دەستبه‌سه‌ر دەکرێن. به وته‌ی کەسوکارى یەکێک لە دەستبه‌سه‌ر كراوان، کۆڵبەرەکان بە هلیکۆپتەر گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکى نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى چارەنوسیانەوە له به‌رده‌ستا نییه.
