رۆژی یهكشهممه ٨ی خاكهڵێوه، لە کتێبخانەیەکی “ڤانکۆڤەر” کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر ژنێک و پێنج کەسی دیکەشی بریندار کرد كه ژنەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و دواتر تاوانبارهكه دەستگیرکرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، رووداوەکە کاژێر 1:45 خولەکی ئێوارە روویداوە، به وتهی پۆلیسی ئهم شاره “شەش قوربانی لێكهوتوووتهوه كه یەکێک لە قوربانییان گیانی لەدەستداوە”. لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بەردەوامە و نازانن هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە چی بووە و داوا لە شایەتحاڵەکان دەکەن یارمەتییان بدەن.