رۆژ یه‌كشه‌ممه ٨ی خاكه‌ڵێوه و ١٠ رۆژ به دوای كوشتنی شه‌ش ژنی ئاسیایی دانیشتووی ئا‌مریكا، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ٦٠ شاری ئا‌مریكا له‌وانه “ئاتلانتا”، “نیویۆرك”، “لوس ئانجلس”، “سانفرانسیسكۆ”، “دیترۆیت” و “شیكاگۆ” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی له‌م وڵاته خۆپیشاندانیان به‌رێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٦ی مارسی ٢٠٢١ پیاوێكی سپی پێست به هێرش كردنه سه‌ر سالۆنێكی ماساژ له شاری ئاتلانتا له ویلایه‌تی جۆرجیای ئا‌مریكا، ٨ كه‌س له‌وانه ٦ی ژنی ئاسیایی كوشت.