ڕۆژی شەممە 7ی مانگی خاکەلێوە لە دەرێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بیڵاڕووس، بە هەزاران خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکانی مینیسکی پێتەختی ئەم وڵاتە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژراندنی بێڵاڕووس، ڕۆژی 19ی گەلاوێژی 1399ی هەتاوی، ئەلێکساندێر لۆکاشینکۆی بە 80 لە سەدی دەنگەکان، بڕاوەی ههلبژاردن ڕاگەیاند. بە دوایی ئەم ڕاگەیاندنەدا، بە سەدان هەزار کەس لە ناڕەزایەتی بە ئاکامی هەڵبژاردنەکە، ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان ئەنجام دا. بە هۆی سەرکوت و سەرمای وەرزی زستان، ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتە وەستانێکی تێدا درووست بوو. ڕۆژی شەممە 7ی مانگی خاکەلێوە لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان، بە هەزاران خەڵک هەمیسان ڕژانە سەر شەقامەکان و لە دژکردەوەیەک دا پۆلیس بە سەدان کەسی دەسبەسەر و زیندانی کرد. دەوترێ، لە سەرەتای دەسپێک خۆپێشاندانەکانەوە تا ئێستا زیاد لە 30هەزار کەس دەسبەسەر و زیندانی کراون و ژومارەیەکی بەرچاویش بە تەقەی ڕاستەو خۆی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانیان لە دەست داوە.