له ماوهی رۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “یاکوباوا” و چوار کەسیان دەستبەسەر کردووە و ناسنامەی دوو کەس لە دەستبەسەر کراوەکان “ڕێبوار قادری و “بێهرووز قادری” ئاشکرا بووە.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، ئەم هاووڵاتییانه بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە. شایانی باسه كه لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سنە، مەریوان و شنۆ هەر بەو هۆكاره دەستبەسەر کراون.
