به پێی ڕاپۆرته‌كان، پتر له ٩٠ كه‌س له نارازییانی میانماری رۆژی شه‌ممه ٧ی خاكه‌ڵێوه له خۆپیشاندانه‌كانی شاره جوراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه.
جێی ئاماژه‌یه كه ژمارێك له هه‌واڵنێره‌كان كه چاودێری باروودۆخی میانمار ده‌كه‌ن ژماره‌ی كوژراوانیان ١١٤ كه‌س ڕاگه‌یاندووه ئه‌مه له كاتێكدایه كه تۆری میدیای “ئێستا میانمار” كۆژرانی ٩٣ كه‌سی له ٢٠ شاری ئه‌م وڵاته به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی میانمار پشت ڕاست كردووه و ڕایانگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كوژراو و برینداره‌كان منداڵن.