رۆژی پێنج شەممە 5ی خاکەلێوە، هاووڵاتییهك بە ناسناوی ” ئایدین موراد خانی” خەڵکی ورمێ و ئەندامی رێکخراوەی لێکۆڵەرانی ئێران، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیهوه لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی راپۆرتەکان، ھێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو كهرهسته تایبەتهكانی وەک، کەیسی کۆمپیتەر، مۆبایل و مەدالیاکانی پەیوەست بە کێبڕکێی زانستی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە. جێی ئاماژهیه، تا کاتی داڕشتنی ئەم ھەواڵە لە ھۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستا نییە.
