وه‌زاره‌تی بێهداشتی برزیل ڕایگه‌یاند: رۆژی پێنج شه‌ممه ٥ی خاكه‌ڵێوه، سه‌د هه‌زار و ١٥٨ كه‌س به ویرووسی نوێ كۆرۆنا له‌م وڵاته تووشبوون كه رێكۆردێكی شكاندووه و به دوای ئا‌مریكا ریزی دووهه‌می به ده‌ست هێناوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته ١٢ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون و وێژه‌ی تووشبوانی رۆژانه له‌م وڵاته سه‌د هه‌زار كه‌سی له رۆژێكدا تێپه‌ڕاندووه. شه‌مه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢ هه‌زار و ٧٧٧ كه‌س له‌م وڵاته به هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و به شێوه‌یه ڕێژه‌ی قۆربانیانی ئه‌م ویرووسه له برازیل گه‌یشتووه‌ته ٣٠٠ هه‌زار و ٤٦٢ كه‌س.