ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی “فەهیم مامهدی قزل کەند” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو بە هۆی تاریکی شەو ڕێگای لێ ون بووە و ڕەقی بردووەتەوە. جێی ئاماژهیه، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ ناوەندی دەرمانی سەڵماس گوازراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
