به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه له كۆنوانسیۆنی ڕێگری له توندوتیژی دژبه ژنان، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا، قه‌تڵی ٦ ژن له‌م وڵاته تۆمار كرا.
به پێی ئاماری سایتی ڕه‌سمیی ناوه‌ندی “تاوان دژبه ژنان ڕابگرین”، ته‌نیا له ساڵی ٢٠٢٠دا، قه‌تڵی ٤٧١ ژن له وڵاتی توركییه‌دا میدیایی كراوه‌ته‌وه و ته‌نیا له ماوه‌ی دوو مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢١دا قه‌تڵی ٧٧ ژن له توركییه‌دا تۆمار كراوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی قه‌تڵه‌كان میدیایی ناكرێنه‌وه و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی ژنانی توركییه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.